گڕکان لە ئایسلاند چەندین ماڵی وێرانکرد و بەهۆیەوە شارۆچکەیەک چۆڵکراوە

ناوچەیەکی باشووری رۆژئاوای ئایسلەندا لە ماوەی کەمتر لە مانگێکدا دووەم تەقینەوەی گڕکانەکانی بەخۆیەوە بینیوە و شارۆچکەی گرینداڤیکی وێرانکردووە و بەهۆیوە چۆڵکراوە.

سەرۆکی وڵاتەکە رایگەیاندووە، وڵاتەکە ڕووبەڕووی قۆناغێکی ترسناک دەبێتەوە، لەکاتێکدا شەڕی هێزە گەورەکانی سروشت” دەکات لە شارۆچکەکەدا.

گودنی یوهانسن، سەرۆکی ئایسلاند رایگەیاند، حکومەت خۆی بۆ دووەم تەقینەوەی گڕکانەکان لە وڵاتەکەدا ئامادەکردبوو، بەهۆی دروستکردنی رێگر لە چوونی زۆرینەی گڕکانەکان بەرەو شارۆچکەکە، زیانەکان کەمکراونەتەوە.

شارۆچکەکە لە مانگی رابردووەوە و دوای تەقینەوەی یەکەمین گڕکان لەلایەن زۆرینەی دانیشتوانەوە چۆڵکراوە، چەند کەسێکی کەمی تێداماوەتەوە و ئەوانیش لەگەڵ تەقینەوەی دووەمدا چۆڵیانکردووە.

دکتۆر ئێڤجینیا ئیلینسکایا، زانای گڕکانەکان، لە زانکۆی لیدز، بە بی بی سی وتووە، ئەو وێنانەی لە ئایسلەندادا دەبیندرێن، باوەڕپێکردن پێیان قورسە، ئەو بەشەی ئایسلاند لە ماوەی 800 ساڵدا تەقینەوەی گڕکانی نەبووە و دوایین جار کە گڕکان هەڕەشەی لە شارۆچکەیەک کردووە 50 ساڵ لەمەوبەر بووە لە ساڵی 1973دا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەبێ هیچ ئەنجامێک لەسەر بڕی بەرهەمهێنانی نەوت کۆبوونەوەی ئۆپیک پڵەس کۆتاییهات

کۆبوونەوەی ئەندامانی ئۆپیک پڵەس بەبێ هیچ پێشنیارێک بۆ گۆڕینی سیاسەتی بەرهەمهێنانی نەوت لەلایەن ئەندامانەوە کۆتاییهات. ئەندامانی هاوپەیمانیی ئۆپیک…
Total
0
Share