وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم رایدەگەیەنێت، سەركەوتوو بوون لە پلانی رووبەڕووبوونەوەی لافاو و رێگریكردن لە كۆبوونەوەی ئاوی زیادە و ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، سەرباری ئەوەی ئەمساڵ بە بەراورد بە ساڵی رابردوو زیاتر لە دوو هێندە بارانباریووە، بەڵام كۆبوونەوەی ئاو و لافاو دروست نەبووە.
هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، ساڵی ڕابردوو لە هەولێر نزیكەی 74.3 ملیمەتر بارانباری، ئەمساڵ رێژەكەی بۆ دوو هێندە زیاتر و بۆ نزیكەی 201.9 ملیمەتر بەرزبووەتەوە تاوەكو ئێستا، لە زستانی رابردوودا بە چەند كاتژمێر بارانبارین مەترسیی لافاو دروست دەبوو، بەڵام ئەمساڵ دوو رۆژ باران باری كە لە سەنتەری شاری هەولێر زیاتر بوو لە 50 ملم، بەڵام بەهۆی جێبەجێكردنی پلانی رووبەڕووبوونەوەی لافاوەوە هیچ جۆرە لافاوێك و كۆبوونەوەیەكی ئاو لە هەولێر ڕووینەدا و ئێستاش پلانەكە لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و پارێزگای هەولێر و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ و ئاوەڕۆی هەولێر و فەرمانگە پەیوەندیدارەكانی حكومەتەوە بۆ كەمكردنەوەی مەترسییەكانی لافاو تا ئاستێكی زۆرباش كاری لەسەر دەكرێت.