وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق: نرخی هێلکە لە بازاڕە ناوخۆییەکان جێگیربووە

تەبەقی هێلکە

وەزارەتی کشتوکاڵ گەڕانەوەی سەقامگیریی نرخی هێلکەی لە بازاڕەکاندا راگەیاند و رێکارەکانی خۆی لەو بارەیەوە روونکردەوە.

مەهدی سەهر جبوری، بریکاری وەزیری کشتوکاڵی عێراق رایگەیاندووە، لە ماوەی رابردوودا، نرخی هێلکە  بەرزبووەتەوە بەهۆی زیادبوونی خواست لەسەری و نەبوونی بەرهەمهێنانی ناوخۆیی و دابینکردن لە بازاڕە ناوخۆییەکان، کە بووە هۆی ناسەقامگیری نرخەکان

بریکارەکەی وەزیر ئەوەشی روونکردووەتەوە، وەزارەتی کشتوکاڵ دەستوەردانی کردووە لە بەدواداچوون بۆ پڕۆژەکانی بەرهەمهێنانی هێلکە بۆ پاراستنی سەقامگیری نرخ و دابینکردنی بۆ هاوڵاتیان لە رێگەی فرۆشتنی راستەوخۆ بە نرخێک کە تێچووی بەرهەمهێنان دەگرێتەوە و بە رێژەیەکی کەمی قازانج.

 

بابەتی پێشتر

هەڵمەتێك بۆ كۆكردنەوەی هاوكاری بۆ نەخۆشخانەی هیوا رادەگەیەندرێت

بابەتی دواتر

د. نەرمین مەعروف: ناردنی 618 ملیار دینارەكە قەرز نییە و پشكی هەرێمی كوردستانە لە یاسای بودجەی 2024دا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share