ژیانی منداڵێکی تەمەن 12 ساڵان رزگارکرا

دوای ژەهراویبوونی  بەگازی دوانەئۆکسیدی کاربۆن، منداڵێکی تەمەن 12 ساڵان لە مردن رزگارکرا.

بەرێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، پێشنیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە 10ی کانوونی دووەمی 2024 منداڵێکی کچی تەمەن 12ساڵان گەیەندرایە هۆبەی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی گشتیی شەهید رەئوف بەگ کە بەگازی دوانەئۆکسیدی کاربۆن ژەهراوی بووبوو ژیانی لەمەترسیدابوو.

باس لەوەش دەکات، بەهەوڵی کارمەندان و پزیشکانی هۆبەی فریاکەوتن و ئەنجامدانی فریاگوزاری سەرەتایی، توانرا ژیانی رزگاربکرێت و دواتر رەوانەی فریاکەونتی نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی کرا.

لەبارەی تەندروستیی منداڵەکەوە ئاماژە بەوە دەکات، “لەئێستادا ئەو منداڵە تەندروستی باشە و لەناو خانەوادەکەیدایە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بریكاری وەزیری تەندروستی: ئۆمیكرۆن تۆمارنەكراوە، بەڵام چەند هەفتەی داهاتوو ‏دەگاتە هەرێم

بریکاری وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕەتیدەکاتەوە هیچ حاڵەتێکی گۆڕاوی ئۆمیکرۆن ئێستا لە هەرێمی کوردستان هەبێت، هەرچەندە جەختدەکاتەوە بەپێی…
Total
0
Share