هۆکاری تەواونەکردنی پرۆژەی دوو سایدکردنی رێگای نێوان سلێمانی – کەلار ئاشکراکرا

وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن رایگەیاند، دەبوو پرۆژەی دوو سایدکردنی رێگای نێوان سلێمانی – کەلار لە ساڵی 2014 تەواوببووایە، بەڵام لەبەرئەوەی کارکردنی ئەو کۆمپانیایەی جێبەجێکردنی پرۆژەکەی پێسپێردراوە وەک پێویست نییە دواکەوتووە.

دانا عەبدولکەریم وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، کارکردن لە پرۆژەی دوو سایدکردنی رێگای نێوان سلێمانی – کەلار دەبوو لە ساڵی 2013 ەوە تەواوبوایە، دواتریش لە 2014 ەوە کارکردن تێیدا راوەستا تا 2019 بەهۆی قەیرانی داراییەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە 2019 ەوە کارکردنمان لە پرۆژەکەدا دەستپێکردەوە و بودجەی پێویستیشمان بۆ تەرخانکرد، بەڵام پرۆژەکە لای کۆمپانیایەکی ئێرانییە کە کارکردنی وەک پێویست نییە و کێشەی ئیداری خۆیان هەیە و ناشتوانین بەو ئاسانییە گرێبەستەکە هەڵوەشێنینەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمریکا بەدواداچوون بۆ پرۆسەی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم دەکات

کۆنسوڵی ئەمەریکا  لە هەرێم رایگەیاند، لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ پرۆسەی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم دەکەین. وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی…
Total
0
Share