خۆپیشاندانی مامۆستایانی ناڕازی دەستیپێکردەوە

جارێکی دیکە خۆپیشاندانی مامۆستایانی ناڕازی لە چەند شار و شارۆچکەیەکی هەرێم دەستیپێکردەوە.

ئەمڕۆ جارێکی دیکە لە سلێمانی، هەڵەبجە، رانیە، کۆیە، چەمچەماڵ، شارەزوور و گەرمیان خۆپیشاندانی مامۆستایانی ناڕازی دەستیپێکردەوە.

مامۆستایان داوای مووچە و پلەبەرزکردنەوە و دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ دەکەن، ئەوان دەڵێن، “هەتاکو داواکارییەکانمان جێبەجێدەکرێت لەسەر شەقام دەمێنینەوە”.

ماوەی  زیاتر لە چوار مانگە مامۆستایانی ناڕازی بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندنیان کردووە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی نەوتی تورکیا: لەگەڵ عێراق گەیشتینە رێککەوتن بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت لە رێگەی تورکیاوە

وەزارەتی نەوتی تورکیا و وەزارەتی نەوتی عێراق رایانگەیاند کە گەیشتوونەتە رێککەوتن سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت لە رێگەی…
Total
0
Share