زەنگی دەستپێكردنەوەی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران لێدرا

زەنگی دەستپێكردنەوەی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لێدرا

كەمێك پێش ئێستا زەنگی دەستپێكردنەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لێدرا كە هەریەك لە لە شەعلان كەریم و سالم عیساوی كێبڕكێ لەسەر پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران دەكەن.
بەپێی زانیارییەكان لە گەڕی یەكەمدا شەعلان كەریم 152دەنگی بەدەستهێنا و سالم عیساوی 97 دەنگ.

چاوەڕواندەكرێت لە گەڕی دووەمدا یەكێك لەو دوو كاندیدە ببنە سەرۆكی نوێی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share