ئاسایشی هەولێر دەستگیركردنی كەسێكی بە تۆمەتی كوشتنی پارێزەرێك راگەیاند

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ھەولێر دەستگیركردنی كەسێكی بە تۆمەتی كوشتنی پارێزەرێك لە قەزای حلەی سنووری پارێزگای بابل راگەیاند كە دەسترێژی گوللـەی لە دوو پارێزەر كردووە و یەكێك لە پارێزەرەكانی كوشتووە.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ھەولێر لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، دوای وەرگرتنی رەزامەندیی دادوەری ئاسایشی ھەولێر ھێزەكانیان لە لە 19 ی تشرینی دووەمی ساڵی رابردوو، لە ئۆپەراسیۆنێكدا توانییان تۆمەتبارێكی هەڵاتووی پارێزگای بابل دەستگیربكەن.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئەو تۆمەتبارەی دەستگیركراوە، پێشتر لەسەر كێشەیەكی كۆمەڵایەتی لە قەزای حلەی سنووری پارێزگای بابل، دەسترێژی گوللـەی لە دوو پارێزەر كردووە و یەكێك لە پارێزەرەكانی كوشتووە و ئەوەی دیكەیان برینداركردووە، دواتریش هەڵاتووە بۆ ھەرێمی كوردستان و لە پارێزگای ھەولێر خۆی حەشارداوە.

بابەتی پێشتر

وەزیری دادی عێراق: كێشەی گەڕەكی نەورۆز لە كەركوك لە رووی یاسایی و كارگێڕییەوە كۆتاییهات"

بابەتی دواتر

نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق كۆبوونەوە و پەیوەندییەكانی هەولێر و بەغداد تاوتوێكران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی لەبارەی تاپۆكردنی خانووە زیادەڕۆكانەوە ئاگادارییەك ئاراستەی هاوڵاتییان دەكات

شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەشێك لەو هاوڵاتییانەی داواكارییان پێشكەش بە پارێزگای سلێمانی كردووە بۆ تاپۆكردنی خانووە زیادەڕۆییەكان مامەڵەكانیان تەواوبووە…
Total
0
Share