بینینی خەونێک پیاوێک بەرەو مەرگێکی تراژیدی دەبات

خەونێک پیاوێکی بەرازیلی بەرەو مەرگێکی تراژیدی دەبات، ئەوەش بەهۆی ئەوەی دەکەوێتە ناو بیرێکەوە لەو چاڵەدا کە لە چێشتخانەی ماڵەکەیدا هەڵیدەکەنێت بەمەبەستی دۆزینەوەی زێڕ.

خەونی دۆزینەوەی زێڕ، بابەتێکی باوە لەناو خەڵکدا کە لەناکاو یەکێک دەڵێت خەونم بینی ژێر شوێنێدا هەمووی زێڕ بوو، زۆرینەی خەڵک دەستبەرداری ئەو جۆرە خەونە دەبن، بەڵام ئەم بابەتە بۆ پیاوێکی بەرازیلی جیاوازترە، چونکە دەستبەرداری خەونەکەی نابێت و بەدوایدا دەگەڕێت، هەر ئەوەش رووبەڕووی مەرگی دەکاتەوە.

جواو پیمنتا پیاوێکی بەرازیلی تەمەن 71 ساڵ بووە، چەند رۆژێک پێش ئێستا گیانیلەدەستدا و تەرمەکەی لەناو بیرێکی 40 مەتر قوڵ لە ژێر چێشتخانەی ماڵەکەیدا، دەرهێندرایەوە.

بەگوێرەی ئەوەی کەسوکار و دراوسێکانی باسیان لێکردووە، جواو خەونی بینییووە، لە خەونەکەیدا ژێر ماڵەکەی هەمووی زێڕ بووە، هەر بۆیە ئەویش دەست بە هەڵکەندنی ژێر چێشتخانەی ماڵەکەی دەکات.

دراوسێیەکی باسی لەوەکردووە، کاتێک جواو دەستی بە هەڵکەندن کردووە باسی خەونەکەی بۆ کردووە و ئەویش پێی وتووە دەستبەرداری کارەکەی ببێت چونکە مەترسیدارە، بەڵێنی پێداوە کە دەستبەرداری دەبێت، بەڵام ئەو کارەی نەکردووە، تەنانەت کرێکاری بردووە بۆی کاری بۆ بکەن و نزیکەی 500 دۆلاری داوە، نزیکەی یەک ساڵ خەریکی هەڵکەندن بووە.

کاتێک هەوڵیداوە خۆڵ و ئاو لەناو چاڵەکەی دروستیکردووە و نزیکەی مەترێک قوڵ بووە دەربکات، کەوتووەتە ناو بیرێکەوە کە لەبارەیەوە ئاگادار نەبووە کە لەو شوێنەدایە و کاتیک تیمەکانی فریاگوزاری دەریانهێناوەتەوە دەرکەوتووە، بەهۆی شکانی چەندین ئێسک و برینی سەرەوە گیانی لەدەستداوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

توێژینەوەیەک: عێراق لەڕووی توڕەیی دانیشتووانەوە لە پلەی دووەمدایە لەسەر ئاستی جیهان

ماڵپەڕی (گالۆپ گڵۆباڵ ئیمۆشنز) بڵاویکردەوە، عێراق لە پلەی یەکەمی وڵاتانی عەرەبی و دووەمی جیهاندایە، لەڕووی توڕەیی دانیشتووانەوە بۆ…
Total
0
Share