پەرلەمانتارێك: رێككەوتن كراوە و كێشەی مووچە چارەسەردەكرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، رێككەوتن كراوە كە یاسای بودجە لە پەرلەمان هەمواربكرێتەوە و كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم چارەسەربكرێت.

چرۆ حەمەشەریف، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، رێككەوتن كراوە كە هەر كاتێك بودجە هێنرایە پەرلەمان هەمواربكرێتەوە و كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان چارەسەربكرێت.

ئاشكراشیكرد، هەمواركردنەوەی یاسای بودجە پێویستی بە كات هەیە، بەڵام دۆخی هەرێمی كوردستان خراپە دەبێت كێشەی مووچەی مووچەخۆران چارەسەربكرێت و جگەلەوەش لایەنەكان لە عێراق كۆكن كە دەبێت كێشەی مووچە چارەسەربكرێت.

لەبارەی هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمانی عێراقیشەوە، ئەو پەرلەمانتارە وتیشی، “دەبوو رۆژی سێشەممەی رابردوو سەرۆكی فراكسیۆنەكان كۆبوونەوە بكەن، بەڵام دواتر كۆبوونەوەكە دواخرا.

سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران بڕیاریدا رۆژی شەممە لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەراندا سەرۆكی پەرلەمان هەڵبژێردرێت.

بابەتی پێشتر

داهاتی یەك هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 8 ملیار دینارە

بابەتی دواتر

سنووری قەزای ئامێدی بۆردومانكرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share