كێشەیەكی نێوان هەرێم و بەغداد چارەسەردەكرێت

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، رێككەوتنی سیاسی لە هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت هەیە كە یاسای نەوت و گاز لە پەرلەمان دەربكرێت و ئەو كێشانەی تایبەتن بە پرسی نەوت لە نێوان هەرێم و بەغداد یەكلابكرێنەوە ئەو بابەتە پێویستی بە رێككەوتنی سیاسییە کە یاسای نەوت گاز لە پەرلەمان پەسەندبكرێت.

هەرێم كەمال ئاغا سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە رابردوودا پڕۆژەیاسای نەوت گاز ئاراستەی پەرلەمان كراوە و گەڕاوەتەوە و لە سەرەتای پێكهێنانی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت لە رابردوودا گفتوگۆ و رێككەوتن لەسەر پرسی بودجە و پێشمەرگە كراوە و هەروەها رێككەوتنی سیاسی هەیە كە یاسای نەوت و گاز لە پەرلەمان پەسەندبكرێت.

راشیگەیاند، پێویستە ئەو پڕۆژەیاسای تایبەتە بە نەوت و گاز لە حكومەتەوە ئاراستەی پەرلەمان بكرێت و دەنگی لەسەر بدرێت كە ئەوەش پێویستی بە رێككەوتنی سیاسی هەیە بەو هیوایەین ئەو كێشانەی پەیوەستن بە نەوت چارەسەربكرێت و چیتر هاوڵاتییان نەبنە قوربانی ئەو بابەتانە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رێباز حەملان: حکومەتی هەرێم مانگانە پێویستی بە 160 ملیار دینارە بۆئەوەی خۆی بەڕێوەببات

بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق رایدەگەیەنێت، حکومەتی هەرێم ئەگەر هیچ خەرجییەکیشی نەبێت، مانگانە پێویستی بە 160 ملیار دینارە…
Total
0
Share