لە دوكان هەورەبروسكە زیان بە تاوەرێكی كارەبا دەگەیەنێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە دوكان هەورەبروسكە زیانی بە تاوەرێكی كارەبا گەیاند.

لەو بارەیەوە سامان سابیر، بەڕێوەبەری گواستنەوەی وزەی كارەبای سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە لە شارۆچكەی دوكان، هەورەبروسكە لە تاوەرێكی 132 كەی ڤی داوە و هەردوو هێڵی تاسڵوجەی 1 و 2 ی دوكانی خستووە.

راشیگەیاند، تیمێكی چاكسازیی هێڵەكانی بەڕێوەبەرایەتیی گواستنەوە سەرقاڵی بەدواداچوونن بۆ كێشەكە و چارەسەركردنی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانی و کەلوپەلی خۆراکی گەرمیان بۆ هاوڵاتییان: لە پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنی پەلەبکەن

بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانی و کەلوپەلی خۆراکی گەرمیان، تاوەکو بەشەخۆراکتان رانەگیرێت لە پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنی پەلەبکەن. بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانی و کەلوپەلی…
Total
0
Share