وەزیری خوێندنی باڵا: دەرفەتی زیاتر بۆ خوازیارانی ماستەر و دكتۆرا دەڕەخسێندرێت

وەزیری خوێندنی باڵای هەرێم رایدەگەیەنێت، دەرفەتی زیاتر بۆ خوازیارانی ماستەر و دكتۆرا لە هەرێمی كوردستان دەڕەخسێندرێت، بەڵام ئەو بابەتە پێویستی بە دیراسەكردن هەیە.

د. ئارام محەمەد قادر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوی زانستیی هەرێم لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەگەڵ ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا لە گفتوگۆداین و هەوڵدەدرێت زۆرترین دەرفەت بۆ خوێندنی ماستەر و دكتۆرا بڕەخسێنێن.

راشیگەیاند، لە ئەنجومەنی وەزارەت دیراسەی ئەو بابەتە دەكرێت كە بتوانرێت زۆرترین دەرفەت بە خوازیارانی خوێندنی ماستەر و دكتۆرا بدرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چرۆ حەمەشەریف: تا ئێستا هیچ ئەندامێکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ نەهاتووەتە هۆڵی پەرلەمان بۆ دەنگدان لەسەر بەپارێزگابوونی هەڵەبجە

ئەندامێکی فراکسیۆنی یەکێتیی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، هەرگیز نەوەی نوێ بۆچوونی لەگەڵ فراکسیۆنە کوردییەکاندا نەبووە لە پرسە…
Total
0
Share