رێباز حەملان: داوامانكردووە لەگەڵ دابەشكردنی مووچە لە عێراق سولفەیەك بۆ هەرێمی كوردستان بنێردرێت

یاریدەدەری سەرۆكی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەبێت لە بەغدادەوە دابینبكرێت، بەو پێیەی هەناردەی نەوتی هەرێم لەلایەن حكومەتی عێراقەوە راگیراوە و دەشڵێت، “ئەگەر ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە كۆبوونەوەی داهاتوویدا هەمواركردنەوەی یاسای بودجە پەسەندبكات ئەوە كێشەكە چارەسەردەبێت ئەگەر نا داوامانكردووە لە بودجەی 2024 لەگەڵ دابەشكردنی مووچە لە عێراق سولفەیەك بۆ هەرێمی كوردستان بنێردرێت”.

رێباز حەملان یاریدەدەری سەرۆكی حكومەتی هەرێم لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، حكومەتی هەرێم لە چوارچێوەی دەستووردا ئامادەی رێككەوتنە و سەرۆك وەزیرانی عێراقیش جدییە لە چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغداد و بەڵێندراوە لە كۆبوونەوەی داهاتووی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا هەمواری یاسای بودجە پەسەندبكرێت و ئەو كات كێشەی مووچە چارەسەردەكرێت و ئەگەر ئەوەش دواكەوت ئەوا داوامانكردووە لە بودجەی 2024 سولفەیەك بۆ هەرێمی كوردستان لەگەڵ دابەشكردنی مووچە لە عێراق بنێردرێت.

وتیشی، “هیچ حكومەتێك نییە پارەی لەبەردەستدا بێت و مووچە دابەشنەكات و ئەوەی دەوترێت بە داهاتی ناوخۆ دەتوانرا مووچەیەك دابەشبكرێت هیچ بنەمایەكی نییە و دوورە لە راستییەوە، چونكە ئێمە بۆ داهات پشتمان بە فرۆشتنی نەوت بەستووە و لە ساڵی رابردووەوە هەناردەی نەوت لە لایەن عێراقەوە راگیراوە بۆیە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەبێت لە بەغدادەوە دابینبكرێت و لە ئێستاشدا لێكتێگەیشتن لەسەر پرسی نەوت لە نێوان هەرێم و بەغداد هەیە”.

بابەتی پێشتر

بڕیارێكی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان ئاشكراكرا

بابەتی دواتر

بە درۆن هێرشكرایە سەر فڕۆكەخانەی هەولێر

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share