لە ساڵی 2023 دا لە گەرمیان 2618 پرۆسەی هاوسەرگیری ئەنجامدراون

لە ساڵی رابردوودا لە گەرمیان 2 هەزار و 618 پرۆسەی هاوسەرگیری ئەنجامدراون، هەزار و 352  حاڵەتی جیابوونەوەش تۆمارکراون.

بەپێی ئاماری سەرۆکایەتیی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی کەرکوک/گەرمیان، لە ساڵی رابردوودا، لە قەزای کەلار هەزار و 198 پرۆسەی هاوسەرگیری ئەنجامدراون، و 819 حاڵەتی جیابوونەوە تۆمارکراون.

هەر بەپێی ئامارەکە، لە قەزای کفری 510 پرۆسەی هاوسەرگیری و 155 حاڵەتی جیابوونەوە تۆمارکراون، لە رزگاری 455 پرۆسەی هاوسەرگیری و 137 حاڵەتی جیابوونەوە تۆمارکراون.

ئاماژە بەوەش دەکات، لە قەزای دەربەندیخان 416 هاوسەرگیری و 206 جیابوونەوە تۆمارکراون، لە خانەقین، 39 هاوسەرگیری و 35 جیابوونەوە تۆمارکراون.

 

 

 

 

 

بابەتی پێشتر

زانکۆی سلێمانی داوایەک ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیران دەکات

بابەتی دواتر

پێشەوا هەورامانی: ئامانج لە پڕۆژەی هەژماری من پێدانی مووچەیە لە رێگای بانكەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share