چارەسەرێكی نوێ بۆ نەخۆشیی شەكرە لەئارادایە

توێژینەوەیەكی نوێ ئاشكرایدەكات دەتوانرێت ئەو خانانەی لە پەنكریاسدا ئەنسۆلین بەرهەمدەهێنن نوێبكرێنەوە، لە داهێنانێكی نوێدا كە گرفتی وەرگرتنی ئەنسۆلین لەلای نەخۆشانی شەكرە كۆتایی پێدەهێنێت.

ئەم دەستكەوتە بە پەرەپێدانی خانە پێشینەکانی بۆریی پەنکریاس بەدەستهات، کە شانەکانی ناوپۆشی بۆرییەکانی پەنکریاس دروستدەکەن، بۆ دووبارەكردنەوەی کارکردنی خانەکانی بێتا کە بەزۆری لە کەسانی تووشبوو بە جۆری یەکەمی شەکرەدا بێکاریگەرن یان نەماون.

توێژەران، بە سەرۆكایەتیی تیمێكی پەیمانگای Baker بۆ دڵ و شەكرە لە ئوسترالیا، سەركەوتووبوون لە بەكارهێنانێكی نوێی دەرمان كە بە كردەیی لەلایەن كارگێڕیی خۆراك و دەرمانی ئەمریكییەوە رەزامەندی لەسەر درا و ئەنزیمی EZH2 لەناو لەشی مرۆڤدا دەكاتە ئامانج.

توێژەران دەڵێت، كردنە ئامانجی EZH2 هەنگاوێكی بنەڕەتییە بۆ توانای نوێكردنەوەی خانەكانی بیتا.

خانە نوێیەكان دەتوانن هەست بە ئاستی گلۆكۆز و كۆنتڕۆڵی دەردانی ئەنسۆلین بكەن، وەك چۆن خانەكانی بیتا ئەنجامیدەدەن.

بابەتی پێشتر

فەهمی بورهان: هیچ كوردێك گەڕەكی نەورۆزی كەركوك چۆڵناكات

بابەتی دواتر

پرۆژەیەكی بەرنامەی خۆراکی جیهانی لە سلێمانی ئاشكرادەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share