ئومێد خۆشناو: زەمینە خۆشکراوە بۆ ئەوەی 10 نان بکرێت بە هەزار دینار

پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، کارئاسانی کراوە و زەمینە خۆشکراوە بۆ ئەوەی 10 نان بکرێت بە هەزار دینار و داشکاندن بۆ نانەواخانە و سەمونخانەکان کراوە لە کارەبا و غاز و ئارددا.

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لە میانەی کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، ئەوان هەموو میکانیزمەکانیان لێکداوەتەوە و هەنگاوەکانیان گرتووەتەبەر، نانەواخانەکان و سەمونخانەکان 50% داشکاندنی کرێی کارەبایان بۆ کراوە و داشکاندنی 50%ی نرخی غازییان بۆکراوە و هەر فەردەیەک ئاردیشیان بە 29 هەزار دینار پێدەدرێت، لە کاتێکدا نرخی فەردەیەک ئارد بە 34 هەزارە لە بازاڕدا.

ئاماژەی بەوەشکرد، دڵنیایی دەدەن لەوەی چاودێری جۆریەتی ئاردەکە دەکەن و بەرپرسیارییەتییەکەی هەڵدەگرن و هەنگاوەکەش لە پێناو قۆرغکردنی بازاڕە.

لەبارەی گرتنی ئیدریس مەسعودی نانەواوە رایگەیاند، لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە بانگکراوە و لێکۆڵینەوەی لەگەڵ کراوە و ئازادکراوە و لەسەر پرسی ئازادی رادەڕبڕین نەبووە.

 

 

بابەتی پێشتر

ئیدریسی نانەوا ئازادکرا

بابەتی دواتر

سودانی ژمارەیەک بەرپرسی باڵای لە پۆستەکانیان دوورخستەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share