چارەنووسی ئیدریس نانەوا ئاشکراکرا

ئەندامێکی تیمی پارێزەرانی ئیدریس نانەوا رایگەیاند، ناوبراو لە زیندانی ئاسایشی هەولێر دەستگیرکراوە، تا ئێستا پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ نەکراوەتەوە و نەبراوەتە بەردەم دادوەر.

ئاسۆ هاشم، ئەندامی تیمی پارێزەرانی ئیدریس نانەوا رایگەیاند، لە دوێنێ دووشەممەوە ئیدریس نانەوا براوەتە زیندانی ئاسایشی هەولێر و لەوێ راگیراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، تا ئێستا پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ نەکراوەتەوە و نەبراوەتە بەردەم دادوەر، ناشزانرێت کەی پەڕاوی بۆ دەکرێتەوە و دەبرێتە بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە.

ئیدریس مەسعود، خاوەنی یەکێک لە نانەواخانەکانی شاری هەولێر بوو، دوێنێ دووشەممە لەدژی بڕیاری فرۆشتنی 10 نان بەهەزار دینار بەشداری گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی کرد و ئێوارەی دوێنێش لەدوای کۆتاییهاتنی گردبوونەوەکە لەلایەن هێزێکەوە دەستگیرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار رفێندرا.

بابەتی پێشتر

لە ئاغجەلەر دوو راوچی دەستگیرکران

بابەتی دواتر

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق: لە بودجەی 2024 یەک ترلیۆن دینارمان بۆ تەرخانکراوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share