لە چەند رۆژی داهاتوودا شەپۆلێكی بەفر و باران ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە

شاڵاو هیدایەت شارەزای بواری كەشناسی رایگەیاند، لە چەند رۆژی داهاتوودا شەپۆلێكی بەفر و باران ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە و شەپۆلی 19ی ئەم مانگە زۆرترین بڕی باران دەبارێت و دەچێتە سەرووی 100 ملم لە ناوچە شاخاویی و نیمچە شاخاوییەكان و كەمترین بری باران بەر ناوچەكانی خۆرئاواو دەشتاییەكانی گەرمیان و هەولێر دەكەوێت كە 30 تا 40 ملم دەبێت.

دەشڵێت، “پێشبینیدەكرێت بەفرێكی باشیش لە تەواوی ناوچە شاخاوییەكان ببارێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، بۆ نزماییەكان تا ئێستا جێگیرنەبووە، بەڵام سەرمای زستانی روو لە تەواوی ناوچەكە دەكات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لقی سلێمانیی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان: بڵاوکردنەوەی خێرای وێنە و ڤیدیۆی شوێنە ئەمنییەکان دەبێتە چاوساغیی بۆ لایەنی شەڕکەر

لقی سلێمانیی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، نابێت ڕێگە بدرێت کەناڵەکان ببنە سەکۆیەک بۆ هەڕەشە لەسەر ئاسایشی نیشتمانی و سنووری…
زیاتر ببینە

لەبارەی غازەوە قائیمقامیەتی سلێمانی ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە

قائیمقامیه‌تی سلێمانی، لەبارەی غازی ماڵان و نرخەکەیەوە هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە. قائیمقامیه‌تی سلێمانی، ڕایگەیاند، هاوڵاتییان ئاگادارده‌كەینەوە‌ كه‌ نرخی رەسمیی بتڵێك…
Total
0
Share