بانکی رافیدەینی عێراق چەند رێنماییەکی لەسەر کارتی بانکی بڵاوکردەوە

بانکی رافیدەین چەند رێنماییەکەی سەبارەت بە بەکارهێنانی کارتی بانکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، “پێدانی کارتی بانکی و ژمارەی نهێنی بە کەسێکی دیکە و پارەراکێشان لە دەرەوەی وڵات بەشێکە لە سپیکردنەوەی پارە.”

ئەمڕۆ سێشەممە، راگەیەندراوێک لەلایەن بانکی رافیدەینی عێراقییەوە بڵاوکرایەوە، تێیدا باس لە گرنگییەکانی کارتی بانکی و رۆڵی باشی لە پارەدان و پارە وەرگرتن و تەواوی مامەڵە داراییەکان کراوە کە لە رێگەیەوە دەتوانیت ئەنجامی بدەیت لە جێگەی کاش.

جەخت لەوەکراوەتەوە پێویستە خاوەن کارتی ئەلیکترۆنی بەگوێرەی سنووری داهاتی خۆی مامەڵە بکات و بە گوێرەی دەستکەوتی مانگانەی پارەی تێبکات، وەک لە یاسای رووبەڕووبوونەوەی سپیکردنەوەی پارە و پارەدارکردنی تیرۆردا ئاماژەی پێکراوە.

هاوکات، بانکەکە هۆشداری داوە لەوەی پێدانی کارتی بانکی و وشەی نهێنی بە کەسێکی دیکە و پارەڕاکێسان لە دەرەوەی وڵات بەشێکە لە پارەسپیکردنەوە و پێویستە هەمووان ئاگادار بن.

 

 

 

بابەتی پێشتر

توێژینەوەیەک: خواردنی ماسی دەریایی بەرگریی مرۆڤ بەرامبەر فشاری دەروونی زیاددەکات

بابەتی دواتر

لە رووداوێکی هاتوچۆدا شەش ژینگەپارێز بوونە قوربانی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share