ئیدارەی راپەڕین داوای دەستپێکردنەوەی دەوامی خوێندن دەکات

ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین داوا لە مامۆستا و خوێندکاران دەکات لە سبەینێوە بگەڕێنەوە ناوەندەکانی خوێندن.

لە راگەیاندراوێکی ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕیندا هاتووە، وێڕای هەستکردن بە بەرپرسیاریەتی بەرامبەر خوێندکارانی سنووری پەروەردەی راپەڕین و پشتیوانی  و هاوڕابوون لەگەڵ داوا رەواکانی وانەبێژان و مامۆستایان، بە پێویستی دەزانین داوا لە سەرجەم مامۆستایان و خوێندکارانی سنوورەکەمان بکەین لە سبەینێوە بگەڕێنەوە ناوەندەکانی خوێندن.

ئاماژە بەوەش دەکات، “ئێمە لە ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین هەمیشە داواکاریی کەسوکاری خوێندکارانمان بۆ دێت بۆ دەستپێکردنەوەی دەوامی خوێندنگاکان و دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن، بۆیە داوا لە کەس و کاری خوێندکارانیش دەکەین پاڵپشت و پشتیوانی مامۆستایان بن لە دەستپێکردنەوەی دەوام و گەشانەوەی چرای رووناکی خوێندنگاکان “.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی کۆنگرەی یەکێتی: لە هەفتەی داهاتوودا ئەندامەکانی کۆنگرە دیاریدەکرێن

وتەبێژی کۆنگرەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاشکرایکرد، لە هەفتەی داهاتوودا کۆنفرانسەکان لە مەکتەب و مەڵبەندەکانی یەکێتیدا دەستپێدەکات، بەمەبەستی دیارکردنی…
Total
0
Share