مامۆستایان وەڵامی نووسراوەکەی وەزارەتی پەروەردە دەدەنەوە

دوای ئەوەی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم نووسراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت هەر کاتێک یاسای بودجەی فیدراڵی هەموارکرایەوە و شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان نێردران دەست دەکەین بە پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران و بە گرێبەستکردنی وانەبێژان، بەرپرسێكی مامۆستایان دەڵێت، “بڕیارەکان جێگەی دڵخۆشی نین و بایکۆت ناشکێنین.”

بەرهەم مستەفا ئەندامی مەکتەبی سکرتارییەتی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بڕیارەکان پێشبینیکراوبوو، بڕیاری مەرجدارن و ئەوانیش وەک مامۆستایانی ناڕازی بڕیاری مەرجدار قبوڵ ناکەن و لەسەر بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندن بەردەوام دەبن.

جەختی لەوەشکردەوە، “حکومەت نیەتی چاکسازی نییە و ئەگەر حکومەت نیەتێکی لەو جۆرەی هەبوایە، دەبوایە بیوتایە لە 1ی1ی 2024وە پلە بەرزکردنەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.”

بەرهەم مستەفا باسی لەوەشکرد، مەرجدارکردنی بە هەموارکردنەوەی یاسای بودجەی فیدڕاڵی، هەڵخەڵاتاندنی مامۆستایانە نەوەک چارەسەرێکی ریشەیی.

ئەمەش لەدوای ئەوە هات ئەمڕۆ وەزارەتی پەروەردە نوسراوێکی بڵاوکردەوە و تێدا ئاماژەی بەوەکرد، پاش گفتوگۆكردن لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیران, رەزامەندی هەیە كە پاش هەمواركردنەوەی یاسای بودجەی فیدراڵی و ناردنی شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان:

1-پلە بەرزكردنەوە لەچوارچێوەی یاسا بەركارەكان دەستپێدەكات.

2-بەگرێبەستكردنی مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو بەگوێرەی رێنماییەكانی وەزارەتی دارایی و ئابوری.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی هەولێر: ئەو پیکابەی بە شێوەیەکی نایاسایی ژمارەیەک کرێکاری سەرخستبوو دەستی بەسەردا گیرا

هاتوچۆی هەولێر، رایدەگەیەنێت، “ئەو پیکابەی بە شێوەیەکی نایاسایی و مەترسیدار ژمارەیەک کرێکاری سەرخستبوو دەستی بەسەردا گیرا”. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی…
زیاتر ببینە

هاتوچۆی هەولێر بۆ هاوڵاتییان: ئۆتۆمبێلەکانتان مەبەنە ئەو شوێنانەی بەهۆی بەفرەوە گیراون

هاتوچۆی هەولێر هۆشداری بە شۆفێران دەدات. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “بەهۆی ساردبوونی کەشوهەوا لەم رۆژانەی دوایدا،…
زیاتر ببینە

ئیلیزیێ: ماكرۆن بەڵێنی هاوكاریكردنی زیاتری ڕۆژئاوای كوردستانی داوە

کۆشکی ئیلیزیێ ئاشكرایكرد، لە كۆبوونەوەیدا لەگەڵ شاندەكەی ڕۆژئاوای كوردستان، ئیمانوێل ماکرۆن بەڵێنی بەردەوامبوونی هاوكارییەكانی فەڕەنسای بۆ ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری…
زیاتر ببینە

سەرۆکی کۆمەڵەی پێشمەرگە کەمئەندامبووەکانی سەنگەر: بەعـ.ـسی هەیە لە سنووری پارتی بە پلەی باڵا خانەنشین کراوە

سەرۆکی کۆمەڵەی پێشمەرگە کەمئەندامبووەکانی سەنگەر رایدەگەیەنێت، هەبووە رۆژانێک بەعسی بووە، بەڵام بە بڕیاری پارتی بە پلەی باڵا خانەنشین…
Total
0
Share