وەزارەتی پەروەردە نووسراوی تایبەت بە پلەبەرزكردنەوە و بە گرێبەستكردنی وانەبێژانی بڵاوكردەوە

گردبوونەوەیەكی مامۆستایانی وانەبێژ

وەزارەتی پەروەردە رایدەگەیەنێت، پاش هەموارکردنەوەی یاسای بودجەی فیدڕاڵی و ناردنی شایستە داراییەکانی هەرێم، پلەبەرزکردنەوە دەستپێدەکاتەوە و مامۆستایانی وانەبێژ دەکرێن بە گرێبەست.

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم لە نوسراوێکدا بڵاویکردەوە،  پاش گفتوگۆکردن لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیران، رەزامەندی هەیە پاش هەموارکردنەوەی یاسای بودجەی فیدڕاڵی و ناردنی شایستە داراییەکانی هەرێم، پلەبەرزکردنەوە دەستپێبکاتەوە.

ئاماژە بەوەش دەکات، لەگەڵ ئەوەشدا مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو بەگوێرەی رێنماییەکانی وەزارەتی دارایی دەکرێن بەگرێبەست.

 

May be an image of text

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share