ئەمڕۆ نەوت لە چەند شوێنێک دابەشدەکرێت

دابەشکردنی نەوتی سپی بەردەوامە و ئەمڕۆش چەند شوێنێکی دیکە ئەو نەوتە وەردەگرن.

بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ نەوت لە ماوەت، چوارتا، بازیان، بەرزنجە و حاجی ئاوا دابەشدەکرێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە ماوەی چەند رۆژێکە پڕۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتییاندا دەستیپێکردووە و بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان نەوتیان وەرگرتووە.

بەپێی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزانی سلێمانی، لە 9 تا 23ی تشرینی یەکەم، بڕی 12 ملیۆن و 852 هەزار لیتر نەوت بەسەر 64 هەزار و 260 خێزاندا دابەشکراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەربەندیخان.. هاتوچۆکردنی تانکەری سووتەمەنی بە ڕێگەی سەرشاخ قەدەغەدەکرێت

قائیمقامیەتی دەربەندیخان هاتوچۆکردنی سەرشاخی بۆ تانکەری سوتەمەنی قەدەغەکرد بەهۆی ئەوەی تەنکەرەکان سووتەمەنییان لێڕژاوە. لە ڕاگەیەندراوێکدا قائیمقامیەتی دەربەندیخان بڵاویکردووەتەوە،…
Total
0
Share