سەرکردەیەک لە چوارچێوەی هەماهەنگی: هیچ بەرەوپێشچوونێک بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران رووینەداوە

حاكم زاملی، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

سەرکردەیەکی چوارچێوەی هەماهەنگی رایگەیاند، گفتوگۆکان بۆ یەکلاکردنەوەی کاندیدی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران چەقیانبەستووە و هیچ بەرەوپێشچوونێک رووینەداوە.

عەلی زوبەیدی سەرکردە لە چوارچێوەی هەماهەنگی بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاندووە، “گفتوگۆ و دانوستانەکان تایبەت بە پرسی هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران چەقیانبەستووە و هیچ بەرەوپێشچوونێکی نوێ رووینەداوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان و ئەو دۆخە ئەمنییەی عێراقی پێدا تێدەپەڕێت هۆکاری ئەو چەقبەستووییەن، چاوەڕێ دەکەین دوای پەسەندکردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان و تەنانەت لە کاتی گفتوگۆکان بۆ پێکهێنانی حکومەتە خۆجێیەکان ئەو پرسەش یەکلایی بکرێتەوە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پارێزگارێك پارە دەداتە ئەوكەسانەی زانیارییان لەبارەی چەند هەڵهاتوویەك پێبدات

لەكۆی 21 هەڵهاتووەكەی گرتووخانەی هیلال لەپارێزگای موسەننا 10 سزادراویان دەستگیركرانەوە. ئەحمەد مەنفی، پارێزگای موسەننا، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە،…
Total
0
Share