لە باخچەی ئاژەڵانی بەرلین دوای کۆتاییهاتنی ئاهەنگەکان، ئەو درەختانەی سەری ساڵ کە ماونەتەوە دەدرێت بە ئاژەڵەکان و دەیخۆن بەڵام درەختی بەکارهاتوو وەرناگرن.
باخچەی ئاژەڵانی بەرلین تەنها دارە نوێ و نەفرۆشراوەکان لە فرۆشیارەکان وەردەگرێت و ئەو دارانە وەرناگرێت کە ماددەی کیمیایی یان پاشماوەی رازندنەوەیان پێوە کرابێت لەلایەن خەڵکەوە.
باخچەی ئاژەڵانی بەرلین کۆنترین و بەناوبانگترین باخچەیە کە لە ئەڵمانیا ماوەتەوە، هاوکات ئەو باخچەیە لە ساڵی 1844 کراوەتەوە و زیاتر لە هەزار و 380 جۆری جیاواز ئاژەڵی تێدایە.