ڕاپەرین.. زۆرترین گیان لەدەستدانی بەهۆی ڕوداوەكانی هاتوچۆوە بووە

لەنێویاندا 461 ڕوداویان لەلایەن بەڕێوبەرایەتیەكەوە بە “بێ مادەی یاسایی” ناوبراوە

لە ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە سێ هەزار ڕوداو لە سنوری ئیدارەی ڕاپەرین دۆسیەیان بۆ كراوەتەوە و پۆلیسی ناوچەكە ئاشكراشیدەكات، ڕوداوی هاتوچۆ زۆرترین قوربانی خستوەتەوە بەراورد بە ڕوداوەكانی دیكە.

بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەرین ئەمڕۆ یەكشەممە 3ی كانونی دووەم ئاماری ڕوداوەكانی ساڵی 2020ی بڵاوكردەوە و دەڵێت، لە سنووری بەڕێوبەرایەتییەكەیاندا سێ هەزار و 628 ڕوداو هەبوون كە دۆسیەیان بۆ كراوەتەوە كە لەو ژمارەیە دوو هەزار و 199 دۆسیەیان بە ئەنجامگەیەندراون.

لەنێویاندا 461 ڕوداویان لەلایەن بەڕێوبەرایەتیەكەوە بە “بێ مادەی یاسایی” ناوبراوە.

ئاشكراشیكرد، لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا بەپێی ئەو دۆسیانە هەزار و 908 كەس دەستگیركراون كە 84یان لە ڕەگەزی مێ بوون.

لە ساڵی ڕابردوودا 96 كەس بە ڕوداوی جیاجیا گیانیان لەدەستداوە كە زۆرترین قوربانی بەهۆی ڕوداوەكانی هاتوچۆوە بووە و تیایدا 28 كەس گیانیان لەدەستداوە، وەك ئەوەی لە ئامارەكەی پۆلیسی ڕاپەرین-دا هاتووە.

دەقی ئامارەكە:

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: لە 24 کاتژمێردا 114 منداڵ سییەکان لە نەخۆشخانە خەوێندراون

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی پڕبوونی بەشەکانی نەخۆشخانەی منداڵانی ڕاگەیاند بەهۆی زۆریی منداڵانی نەخۆشی داخڵکراو لە نەخۆشخانەکەدا، بەپێی وتەی…
Total
0
Share