بە هەوڵی یەكێتی دەستگیركراوەكانی گەڕەكی نەورۆزی كەركوك ئازادكران

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە شاری كەركوك گواستییەوە، دوای ئەوەی هێزێكی سوپای عێراق هەڵیكوتایە سەر گەڕەكی نەورۆز لە شاری كەركوك و چەند هاوڵاتییەكی دانیشتووی ئەو گەڕەكەیان دەستگیركرد، كەمێك پێش ئێستا بە هەوڵی ئاسۆ مامەند و فەرماندەی پۆلیسی كەركوك هاوڵاتییەكان ئازادكران.

وتیشی ، “هەر لەسەرەتای دروستبوونی گرژییەكانەوە ئاسۆ مامەند سەرپەرشتیاری كەركوك ــ سەڵاحەدینی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەسەر هێڵ بووە و سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەكانی ئاگاداركردووەتەوە كە دۆخەكە هێوربكەنەوە و سوپا لەو گەڕەكە بكشێتەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share