خالید شوانی: سوپای عێراق لە گەڕەكی نەورۆز لە كەركوك دەكشێتەوە

وەزیری دادی عێراق رایدەگەیەنێت، سەرۆك وەزیرانی عێراقم لە پێشێلكارییەكانی گەڕەكی نەورۆز لە شاری كەركوك ئاگاداركردووەتەوە هێزەكە لەو گەڕەكە دەكشێنەوە و خەڵكی ئەو گەڕەكە لە شوێنی خۆیان دەمێننەوە و رێگا بە هیچ كەس و لایەنێك نادرێت پێشێلی مافی هاوڵاتییان بكات.

خالید شوانی وەزیری دادی عێراق لە لێدوانێكیدا كە پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا ئامادەیبوو رایگەیاند، لە دوێنێوە لەسەر هێڵین و محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراقم لە پێشێلكارییەكانی گەڕەكی نەورۆز لە شاری كەركوك ئاگاداركردووەتەوە كەمێك پێش ئێستاش پەیوەندیم بە وەزیری بەرگریی عێراقەوە كرد و ئەو هێزە لە گەڕەكی نەورۆز دەكشێنەوە.

وتيشی، “خەڵكی ئەو گەڕەكە لە شوێنی خۆیان دەمێننەوە و رێگا بە هیچ كەس و لایەنێك نادرێت پێشێلی مافی هاوڵاتییان بكات”.

بابەتی پێشتر

مارک زوکەربێرگ چەندین پشکی کۆمپانیای مێتای بە نیو ملیار دۆلار فرۆشتووە

بابەتی دواتر

بەڕێوەبەری پۆلیسی كەركوك: بڕیاردرا و سوپا لە گەڕەكی نەورۆز دەكشێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share