وتەبێژی سودانی راگەیەندراوێك دەربارەی هێرشەكەی بەغداد بڵاودەكاتەوە

وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان ناڕەزایی لەبارەی هێرشەكەی ئەمڕۆی بەغداد دەردەبڕێت.

لیوا یەحیا رەسوڵ، وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق رایگەیاند، لە هێرشێكدا كە بە پێشێلکردنی ئاشکرای سەروەری و ئاسایشی عێراق دادەنرێت، فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان کردەوەیەکی ئەنجامدا کە جیاوازی نییە لەگەڵ کردەوە تیرۆریستییەکان، لەڕێی بە ئامانجگرتنی بارەگایەکی ئەمنی لە بەغدادی پایتەخت، بووەهۆی ژمارەیەك قوربانی.

لیوا یەحیا سەرەڕای رەتكردنەوەی هێرشەكە وتیشی، “هێزە چەكدارەكانی عێراق بەرپرسیارێتیی هێرشەكە دەخاتە ئەستۆی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، كراوەتەسەر لایەنێكی ئەمنیی عێراقی، كە بەپێی ئەو دەسەڵاتەی لەلایەن فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانەوە پێیدراوە، كاردەكات، ئەمەش سەرجەم لێكتێگەیشتنەكانی نێوان هێزە چەكدارەكانی عێراق و هێزەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی تێكدەدات”.

دووپاتیشیدەكاتەوە، ئەوان ئەو بە ئامانجگرتنە بە پەرەسەندنێكی مەترسیدار و هێرش بۆ سەر عێراق دەزانن، كە دوورە لە رۆح و دەقی ئەو رێگەپێدان و كاركردنەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق لەسەر دروست بووە.

بابەتی پێشتر

بانکی ناوەندیی عێراق ئەمڕۆ کاشی زیاتری خستەبازاڕەوە

بابەتی دواتر

یەكێتیی مامۆستایان لەبارەی ئەو وێنانەی رەخنە و دەنگدانەوەیان لێكەوتەوە روونكردەوە دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە بەسرە پارێزەرێك تیرۆركرا

لقی به‌سره‌ی یه‌كێتی پارێزه‌رانی عێراق ڕایگەیاند، لە بەسرە پارێزەرێك بەدەستڕێژی گولـلە تیرۆركرا و بكوژانیش هەڵاتوون. لە ڕاگەیەندراوێكدا، لقی…
Total
0
Share