بە نووسراوێك داوا لە سودانی كرا 700 ملیار دینار بۆ مووچە بنێرێت

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بە نووسراوێكی رەسمی داوامان لە سەرۆك وەزیرانی عێراق كردووە كە بڕی 700 ملیار دینار بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بنێرێت تا ئەو كاتەی یاسای بودجە هەمواردەكرێتەوە و كێشەی مووچە چارەسەردەكرێت.

د. جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، بە نووسراوێكی رەسمی داوامان لە محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق و ئەنجومەنی وەزیران كرد كە 700 ملیار دینار بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بنێرن تا ئەو كاتەی كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم چارەسەردەكرێت و یاسای بودجە هەمواردەكرێتەوە.

بڕیارە لە ئەمساڵدا یاسای بودجە هەمواربكرێتەوە و هەرێمی كوردستان داوادەكات كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم چارەسەربكرێت و مووچە لە سەرجەم پرسەكانی دیكە جیابكرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كازمی: دەمانەوێت لەگەڵ یەكێتیی ئەوروپا هەماهەنگی و پەیوەندییەكانمان فراوانتر بكەین

سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، وڵاتەكەی ده‌یەوێت هه‌ماهه‌نگی و هاوكارییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیا و یه‌كێتی ئه‌وروپا زیاتر بكات، كە به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوولا…
Total
0
Share