بەهۆی کێشەی کارەباوە مامەڵەی بەشێک لە هاوڵاتییان لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆ رایینەکرا

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ بەهۆی کێشەی نەبوونی کارەباوە مامەڵەی بەشێک لە هاوڵاتییان لە بەڕێوەبەرایەتییەکە رایینەکراوە.

لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانیدا هاتووە، “ئەمڕۆ بەهۆی کێشەیەک لە تەزووی کارەبای بەڕێوەبەرایەتییمان نەمانتوانی کارەکانی هاوڵاتییان راییبکەین”.

ئاشکراشیکرد، “‎لە ئێستادا لە هەوڵی چارەسەکردنی کێشەکەداین و لەکاتی نەمانی کێشەکە لە رێگەی ماڵپەڕی هاتوچۆی سلێمانی و پەیجی فەرمیمان ئاگادارتان دەکەین تا بتوانن سەردانمان بکەن و مامەڵەکانتان بۆ راییبکەین”.

بابەتی پێشتر

عێراق لیژنەیەکی هاوبەشی بۆ کۆنترۆڵکردنی هاوردەی یارییە ئاگرینەکان دروستکرد

بابەتی دواتر

پێشبینیدەکرێت ساڵی 2024 گەرمترین ساڵ بێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی مریشك بەرزبووەوە

سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكان رایدەگەیەنێت، تێچووی مریشك لەسەر خاوەنی كێڵگە پەلەوەرییەكان زیاتربووە لەو نرخەكەی دەیفرۆشن و دەشڵێت، “شەوی…
Total
0
Share