عێراق.. لە ساڵی رابردوودا 67 بیرە نەوت هەڵکەندراون

کۆمپانیای هەڵکەندنی بیرە نەوتەکانی سەر بە وەزارەتی نەوتی عێراق ئاشکرایکرد، لە ساڵی 2023 دا لە 199 بیرە نەوتدا کاریان کردووە بە شێوازی مۆدێرن.

خالد حەمزە عەباس، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای هەڵکەندنی بیرە نەوتەکانی سەر بە وەزارەتی نەوتی عێراق لە لیدوانێکیدا رایگەیاند، “کارمەندانی تەکنیکی و ئەندازیارانی کۆمپانیاکە 67 بیرە نەوتیان هەڵکەندوە لەگەڵ لە نۆژەنکردنەوەی 132 بیرە نەوتی دیکە لە ساڵی 2023 لە کێڵگە نەوتییەکانی عێراق لە شارەکانی باکوور و ناوەڕاست و باشوور”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “تیمەکانی تەکنیکی و ئەندازیاران ئەزموون و لێهاتووییان هەیە و پشت بە شێوازە مۆدێرنەکان دەبەستن لە کاتی هەڵکەندنی بیرەکاندا کە لە ئاستی نێودەوڵەتیدا پەسەندکراون”.

دەشڵێت، “پابەندین بە کوالیتی و رێنماییە تەندروستی و سەلامەتی و ژینگەییەکان بە پێی پێداویستییەکانی تایبەتمەندی ستانداردەکان لە سیستەمی بەڕێوەبردنی یەکگرتوو کە کۆمپانیاکە جێبەجێیدەکات”.

بابەتی پێشتر

ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی بوومەلەرزەکەی ژاپۆنەوە گیانیان لەدەستدا زیادیانکردووە

بابەتی دواتر

ئەمڕۆ کۆمسیۆن سەرجەم تانەکانی هەڵبژاردن رەوانەی دەستەی دادوەری دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كازمی: عێراق گەنجەكانی لەبیرناكات

سەرۆكوەزیرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، گەنجانی گۆڕەپانی تەحریر بەدرێژایی ساڵێك جوانترین نمونەی نیشتمانپەروەرییان پیشاندا. مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق ئەمڕۆ شەممە…
زیاتر ببینە

د. بڕیار رەشید: ئەو لایەنەی جێگیرکردنی گەڕاندنەوەی پاشەکەوتی مووچە دەکات بە دەستکەوتی خۆی ئەندامی لە لیژنەی دارایی نییە

د.بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، جێگیرکردنی گەڕاندنەوەی %10 ی پاشەکەوتی مووچە دەستکەوتی فراکسیۆنی یەکێتییە و ئەو…
Total
0
Share