وەزارەتی پلاندانان ئەنجامی بنەڕەتی سەرژمێریی گشتی راگەیاند

وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئەنجامی بنەڕەتی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووانی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ژمارەی دانیشتووان 46 ملیۆن و 118 هەزار کەسە.

وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند، بەپێی ئەنجامی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان، ژمارەی دانیشتووانی عێراق 46 ملیۆن و 118 هەزار کەسە، بەم پێیەش بەراورد بە سەرژمێریی ساڵی 1957 ژمارەی دانیشتووان 39 ملیۆن و 618 هەزار کەس زیادیکردووە.

ئاشکراشیکرد، 70.17% دانیشووان لە شارەکاندا نیشتەجێن، 29.83% یان لە گوندەکان.

سەبارەت بە هەرێمی کوردستانیش پلاندانانی عێراق ئاشکرایکردووە، 84.57% یان لە شار و 15.43% لە گوندەکان دەژین.

هەر بەپێی ئەنجامی سەرژمێرییەکە، 72.15% ی دانیشتووانی عێراق خاوەنی خانووی خۆیانن، لە هەرێمی کوردستانیش رێژەکە 70.19% یە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان سزای پێبژاردن بەسەر دوو کاندیددا دەسەپێنێت

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بڵاویکردەوە، بەهۆی سەرپێچیکردنیان لە یاساکانی بانگەشەی هەڵبژاردن، دوو کاندید سزای پێبژاردنیان بەسەردا سەپێنرا.…
Total
0
Share