سعودیە ژمارەی یاریزانانی پیشەگەری بیانی لە یانەکاندا بەرزدەکاتەوە

یەکێتیی تۆپی پێی سعودییە رایگەیاند، لە وەرزی نوێی 2024-2025دا ژمارەی یاریزانە پیشەگەرە بیانییەکان بۆ 10 یاریزان لە هەر یانەیەکدا بەرزدەکاتەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، هەر یانەیەک دەتوانێت 10 یاریزانی پیشەگەری نێودەوڵەتی تۆماربکات و لە هەر یارییەكدا هەشت یاریزانیان یاری پێبکەن.

ئەمەش وەک هەوڵێکی دیكەیە بۆ پەرەپێدانی وەرزشی تۆپی پێ و قازانجی دارایی گەورە لە بوارەکەدا کە ماوەیەک بەر لە ئێستا و بە پەیوەندیکردنی کریستیانۆ رۆناڵدۆی پرتوگالی دەستیپێکرد و لە ئێستادا چەندین یاریزانی پیشەگەری نێودەوڵەتی یاری بۆ خولی رۆشەنی سعودی دەکەن.

بابەتی پێشتر

توێژینەوەیەک ئەو خۆراکانەی بۆ تووشبووانی شەکرە گونجاوە ئاشکرادەکات

بابەتی دواتر

سودانی: رێگە بەهیچ لایەك نادەین لەمپەر لەبەردەم کاری حکومەتدا دروستبکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share