بەهای لیرەی تورکی دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی لەدوای هاتنی ساڵی نوێوە و لە ئێستادا 29.7 لیرەی تورکی بەرامبەر بە دۆلارێکە، ئەوەش مانای وایە ئەو دۆخەی لە 2023دا بەسەر لیرەدا هات، ئەمساڵیش بەردەوامی هەیە.
دابەزینی ئەمڕۆی بەهای لیرەی تورکی بەرامبەر بە دۆلار جارێکی دیکە شکاندنی ریکۆردەکانی پێشووی خۆی بوو لە دابەزین بە جۆرێک لە ساڵی رابردوودا، هەرگیز نەگیشتبووە ئەو ئاستە لە کاتێکدا 37٪ی بەهاکەی لەدەستدابوو تێیدا.
دوای بردنەوەی خولێکی دیکەی سەرۆکایەتیی تورکیا لەلایەن رەجەب تەیب ئەردۆگانەوە لە مانگی ئایاری ساڵی رابردوودا، حکومەت چەندین رێوشوێنی گرتەبەر لە سیاسەتی نەختینەیدا و دەستبەرداری سیاسەتی کەمی سوود بوو لە بەرژەوەندیی بەهێزکردنەوەی دراوەکەدا.