ئەدهەم بارزانی بۆ سەرۆك بافڵ: سەركەوتنەكەتان رەنگدانەوەی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەبێت

ئەدهەم عوسمان شێخ ئەحمەد بارزانی، بەبۆنەی سەركەوتنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراقدا، پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەكات و رایدەگەیەنێت: “ئەم سەركەوتنە گەورەییە جێگای رێز و پیرۆزبایی لێكردنە، هیوای سەركەوتنی زیاتر دەكەم كە گومانی تێدا نییە لە ھەڵبژاردنەكانی داھاتووی پەرلەمانی كوردستان رەنگدانەوەی دەبێت”.

دەقی پەیامەكە…
بەناوی خوای گەورە و میهرەبان
برای خۆشەویست كاك بافڵ تاڵەبانی:
سڵاوی خواتان لێبێت
ئەم سەركەوتنە گەورەیە كە لە ھەڵبژاردنی پارێزگاكانی دەرەوەی ھەرێم جەنابتان بەدەستانهێنا جێگای رێز و پیرۆزبایی لێكردنە، ھیوای سەركەوتنی زیاتردەكەم كە گومانی تێدا نییە لە ھەڵبژاردنەكانی داهاتووی پەرلەمانی كوردستان رەنگدانەوەی دەبێت.
ھەر شاد و سەر فرازبن

براتان

ئەدھەم عوسمان شێخ ئەحمەد بارزانی

بابەتی پێشتر

وەزارەتی ئەوقاف روونكردنەوە لەبارەی دیاریكردنی یەكەم رۆژی مانگی رەمەزان دەدات

بابەتی دواتر

بومەلەرزەیەك بە گوڕی 6.2 پلە ئیندۆنیزیای هەژاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share