گەشتوگوزار: پێشبینی دەكرێت 70 هەزار گەشتیار روو لە سلێمانی بكەن

گەشتوگوزاری سلێمانی دەڵێت، تا ئێستا 35 هەزار گەشتیار روویان لە سلێمانی کردووە و پێشینی دەکرێت ژمارەکە بۆ 70 هەزار گەشتیار بەرزببێتەوە.

ئارام شوان، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای رایگەیاند، بەبۆنەی سەری ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستا 35 هەزار گەشتیار روویان لە سلێمانی کردووە، 90٪ی ئەو گەشتیارانەش خەڵکی ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراقن.

باسی لەوەشكرد، ئامادەکارییە پێویستەکان بۆ پێشوازی لە گەشتیاران ئەنجامدراون بە دروستکردنی چەندین لیژنە بۆ پێشوازی و بەدواداچوون و سبەینێش دەست بە رازاندنەوەی شەقامی سالم دەکرێت.

وتەبێژەکەی گەشتوگوزار ئەوەشی ئاشکراکرد، پێشبینی زیادبوونی ژمارەی گەشتیاران دەکەن بۆ نزیكەی 70 هەزار، بەراورد بە ساڵی رابردوو کە 50 هەزار گەشتیار روویان لە سلێمانی كردبوو.

بابەتی پێشتر

ئەمریکا 73 ملیار دۆلاری بۆ باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان داوەتە عێراق

بابەتی دواتر

لەتیف نێروەیی: سیاسەتی یەکێتی ئاشتی و تەبایی و پێکەوەژیانە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: پێویستە دانووستانەكان بکرێتە بنەما بۆ تێپەڕاندنی قەیرانی چەقبەستووی پێکھێنانی حکومەت

قوباد تاڵەبانی لەمیانەی پێشوازیكردنی لە باڵیۆزی فەرەنسا ڕایگەیاند، پێویستە گفتوگۆ و دانووستان بکرێتە بنەما بۆ تێپەڕاندنی قەیرانی چەقبەستووی…
Total
0
Share