تەندروستیی سلێمانی: لە سێ رۆژدا 150 كەس شوشتنەوەی گورچیلەیان بۆ كراوە

لە سلێمانی تەنها لە سێ رۆژدا 150 چارەخواز شوشتنەوەی گورچیلەیان بۆ ئەنجامدراوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی دەڵێت، شوشتنەوەكە لە سەنتەری گورچیلەی دەستكرد-ی سەر بە بەڕێوەبەرایەتییەكەیان كراوە.

ئەوەش سەرەڕای پشووی فەرمی لە سەرجەم دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

تەندروستیی سلێمانی روونیشیدەكاتەوە، وێڕای پشوو سەرجەم نەخۆشخانە و سەنتەرە گرنگەکانیان 24 كاتژمێر لە ئەركدان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی هەڵەبجە: هەر فەرمانبەرێک ڤاکسین وەرنەگرێت مووچەی پێنادرێت

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی هەڵەبجە، وەرگرتنی ڤاکسین لەلایەن فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتییەکەیەوە دەکاتە مەرج بۆ پێدانی مووچەکانیان و کارتی ڤاکسینیش وەک بەڵگە…
Total
0
Share