پۆلیسی كەركوك هەڵمەتێكی بۆ رێگری لە بڵاوبوونەوەی دیاردەی سواڵكردن ئەنجامدا و دەستگیركردنی 26 كەسیش رادەگەیەنێت.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای كەركوك رایگەیاند، لەپێناو سنووردانان بۆ دیاردەی سواڵكردن كە بەمدواییە بەشێوەیەكی بەرچاو بڵاوبووەتەوە و منداڵان و ژنان بۆ ئەو كارە قۆرغدەكرێن، لەلایەن پۆلیسی فریاكەوتنی كەركوكەوە هەڵمەتێكی گەورە بۆ دەستگیركردنی كەسانی “سواڵكەر” لەنێو سەنتەری شار و قەزاكانی دەوروبەردا ئەنجامدرا.
دەشڵێت، لە هەڵمەتەكەدا 26 “سواڵكەر” لە نەتەوە جیاوازەكان دەستگیركران.
مەبەست لە هەڵمەتەكە رێگرییە لەو كەسانەی دەیانەوێت بۆ ئەو دیاردەیە بەخراپ سوود لە ژنان و منداڵانی بێلانە وەربگرن بۆ دەستكەوتی نایاسایی، پۆلیسی كەركوك وادەڵێت.
ئەوەش دەخاتەڕوو، هەڵمەتەكەیان بەردەوام دەبێت تا كۆتایی هێنان بەو دیاردەیە.