شۆفێرانی تاكسی ئاگاداردەكرێنەوە

سەرۆكی سەندیكای شۆفێران لە سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەم چەند رۆژە كە پشوو راگەیەندراوە بەبۆنەی ساڵی نوێوە ئەو شۆفێرانەی لۆگۆی تاكسییان وەرنەرگرتووە رۆژانی پشووەكەیان لە دوای سەری ساڵی نوێوە بۆ درێژدەكرێتەوە، بەڵام بەپێی بڕیارەكە لە ساڵی نوێوە لێپێچینەوە لەگەڵ شۆفێرانی ئەو تاكسییانە دەكرێت كە لۆگۆیان وەرنەگرتووە.

ئازاد ئەحمەد سەرۆكی سەندیكای شۆفێران لە سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەپێی ئەو بڕیارەی بۆ تاكسییەكان پێشتر دەركراوە لە 1ی 1ی 2024ەوە لێپێچینەوە لەگەڵ ئەو شۆفێرانە دەكرێت كە لۆگۆیان وەرنەگرتووە، بەڵام ئەم چەند رۆژەی كە پشووە بەبۆنەی ساڵی نوێوە چاوەڕواندەكرێت ئەو چەند رۆژە قەرەبوویان بۆ بكرێتەوە لە هەمانكاتدا بڕیارە لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە لێپێچینەوە لەگەڵ ئەو شۆفێرانە بكرێت كە لۆگۆیان وەرنەگرتووە.

وتیشی، “لە سلێمانی 28 هەزار ئۆتۆمبێلی تاكسی هەیە و تائێستا 15350 ئۆتۆمبێلی تاكسی لۆگۆی بۆ وەرگیراوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی گەرمیان لەبارەی شۆفێریکردن لە شەقامێک هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان هاوڵاتییان لە بارەی رێگای سەرەکی کەلار-خانەقین ئاگاداردەکاتەوە و دەڵێت، “کاری تێدا دەکرێت”. لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی…
زیاتر ببینە

ئیدارەی خۆسەر: دیمەشق گەمارۆی سەر کۆبانێی لانەبردووە

ئیدارەی خۆسەر رایدەگەیەنێت، سەرەڕای رێککەوتنەکان، بەڵام حکومەتی دیمەشق گەمارۆی سەر کۆبانێی لانەبردووە. ئیدارەکە لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، حکومەتی دیمەشق…
Total
0
Share