رزگار حاجی حەمە: یەكێتی سەركەوتنی گەورەی تۆماركرد

رزگار حاجی حەمە، لێپرسراوی مەكتەبی هەڵبژاردنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، دوای راگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق لەلایەن كۆمسیۆنەوە، پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، “ئەم سەركەوتنە مەزنە كە بە سەركردایەتی حەكیمانەی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی و ماندووبوونی هەموولایەكمان تۆماركرا، سەروەریی و شانازییەكی گەورەی یەكێتییەكەمان و تەواوی گەلەكەمانە، پێشكەشی دەكەین بە رۆحی پاكی سەرۆك مام جەلال و شەهیدە قارەمانەكان.

دەقی پەیامەكە….
هەڤاڵان/ كادر و ئەندامە دڵسۆزەكانی مەكتەبی هەڵبژاردن و بەشەكانی هەڵبژاردن لە سەرجەم مەكتەب و مەڵبەندەكان، تەواوی كادر و ئەندامە دڵسۆزەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان:
جارێكی دیكە گەلەكەمان لە ناوچە دابڕێنراوەكانی كوردستان بەڕابەرایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق، سەركەوتنێكی گەورەی تۆماركرد.
رۆڵی كاراتان لە بەڕێوەچوونی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن بەشێوەیەكی رێكوپێك و هێمنانە و بەشداریتان لە سەرخستنی لیستەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق، جێگەی دەستخۆشی و سوپاسە، ئەم سەركەوتنە مەزنە كە بە سەركردایەتی حەكیمانەی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی و ماندووبوونی هەموولایەكمان تۆماركرا، سەروەریی و شانازییەكی گەورەی یەكێتییەكەمان و تەواوی گەلەكەمانە، پێشكەشیدەكەین بە رۆحی پاكی سەرۆك مام جەلال و شەهیدە قارەمانەكان.
جارێكی دیكە هەوڵ و دڵسۆزی و دەنگی ئێوە كوردستانی بوونی ناوچە دابڕێنراوەكانی سەلماند و ناحەزانی گەلەكەمانی تووشی شۆك كرد.

دووبارە دەستخۆشی لە هەموو لایەك دەكەین و پێكەوە بەرەو سەركەوتنی گەورەتر لە هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

توركیا بە كۆمەكی دارایی “فەڵەستینییەكانی 48” لە عەفرین مزگەوت دروستدەكات

توركیا، لەڕێگەی بەخشینەكانی “فەڵەستینییەكانی 48″، لە عەفرین مزگەوت و ناوەندێكی لەبەركردنی قورئان دروستدەكات، ژمارەیەك فەڵەستینیی نیشتەجێی سوریاشی گواستوەتەوە…
زیاتر ببینە

قائیمقامیەتی چەمچەماڵ: ژمارەیەک بڵندگۆ دەستیبەسەرداگیرا کە هاوڵاتییانی بێزارکردبوو

قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ ڕایگەیاند، لیژنەکانیان بەردەوامن لە گەڕان و بەسەرکردنەوەی بازاڕ، فرۆشگا و شوێنە گشتییەکان، ئەمڕۆ چوارشەممە ناوبازاڕی…
Total
0
Share