پۆلیسی كەركوك زانیاریی نوێ لەبارەی رووداوەكەوە ئاشكرادەكات

وتەبێژی پۆلیسی كەركوك رایدەگەیەنێت، بەپێی بەدواداچوونەكان تەقەكەرەكانی ئەمڕۆی كەركوك كە گەنجەكەیان كوشتووە و چەكداری داعشن و لە ئێستادا سەرجەم هێزە ئەمنییەكان خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.

عامر نوری وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی كەركوك لە لێدوانێكیدا تایبەت بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەپێی بەدواداچوونەكان دەركەوتووە رووداوی تەقەكردنەكەی ئەمڕۆی كەركوك لە لایەن دوو چەكداری داعشەوە ئەنجامدراوە و بەهۆیەوە كەسێكیان گیانیلەدەستدا و دوو كەسی دیكەش برینداربوون.

راشیگەیاند، سەرجەم هێزە ئەمنییەكان خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە و بەدوای چەكدارەكاندا دەگەڕێن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پێشەوا هەورامانی: دوای چەندین ساڵ حوکمڕانی خەڵکی هەرێمی کوردستان دەبنە خاوەنی کارەبای 24 کاتژمێری

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، حکومەتی هەرێم پلانی خۆی لە هەموو کوردستان جێبەجێدەکات و بۆیەکەمین جار دوای چەندین…
Total
0
Share