وتەبێژی کارەبای سلێمانی: هەر کاتێک قەرزەکانیان دایەوە، کارەبای دووکانەکانی کاسۆ مۆڵ هەڵدەکرێتەوە

وتەبێژی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، کێشەی کارەبای کاسۆ مۆڵ پەیوەندی بە کێشەیەک هەیە لە پێوەری کارەباکانیان و ئەو قەرزانەی کارەبا کە رادەستیاننەکردووە، هەر کاتێک چارەسەرکرا کارەباکانیان دێتەوە.

سیروان محەمەد وتەبێژی کارەبای سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەمڕۆ کارەبای بەشێک لە دووکانەکانی ناو بازاڕی کاسۆ مۆڵ بڕاوە، ئەمەش بەهۆی ئەوەی بەشێکیان کێشە لە پێوەرەکانیاندایە و بەشێکی دیکەشیان قەرزێکی زۆری کارەبا هاتووەتە سەریان و رادەستیان نەکردووە.

ئاشکراشیکرد، هەر کاتێک دووکاندارەکان سەردانیان کردین و پارەی قەرزەکانیان رادەستکرد، راستەوخۆ کارەبایان دێتەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ کارەبای بەشێک لە دووکانەکانی کاسۆ مۆڵ بڕاوە و ئەمەش ناڕەزایەتیی دووکاندارەکانی بەدوای خۆیدا هێنا.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆن: ژنان لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رێژەی %43ی دەنگدەران پێکدەهێنن

بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ژنان رێژەی %43ی دەنگدەران پێکدەهێنن. بەپێی راپۆرتێکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، رێژەی…
زیاتر ببینە

ئاسایشی سلێمانی دەستگیركردنی سێ كەسی بە تۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر ڕاگەیاند

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی دەستگیركردنی سێ كەسی بە تۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر ڕاگەیاند. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی…
Total
0
Share