پاسپۆرتی هەڵەبجە هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە

بە ھۆی نەمانی ھێڵی نێوان سێرڤەری پاسپۆرتی هەڵەبجە لەگەڵ بەغداد، پێدانەوەی پاسپۆرت بە هاوڵاتییان راگیرا.

بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی هەڵەبجە، لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئاگاداری هاوڵاتییانی پارێزگای هەڵەبجە و قەزای سەید سادق و قەزای شارەزوور دەکەینەوە بە ھۆی نەمانی ھێڵی نێوان سێرڤەری بەڕێوەبەرایەتیمان لەگەڵ سێرڤەری بەغداد ئەمڕۆ بەشی پێدانەوەمان کارا نابێت.

ئاماژە بەوەش کراوە، بەو هۆیەوە ناتوانرێت ئەمڕۆ پاسپۆرت بە ھاوڵاتیان بدرێتەوە لە ئەگەری چاک بوونی ھێڵدا ئاگاداردەکرێنەوە.

بابەتی پێشتر

بەهای دۆلار دابەزی

بابەتی دواتر

وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران: ژمارەی ئاوارەکان لە هەرێم کەمیانکردووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە زانکۆی سلێمانی خوێندن راگیرا

سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی رایگەیاند، بڕیاریانداوە بە ڕاگرتنی دەوامی خوێندکاران لە سبەینێ سێشەممەوە تا کاتێکی نادیار. نوسینگەی سەرۆکی زانکۆی…
Total
0
Share