پۆلیسی گەرمیان كەسێكی بە تۆمەتی دزینی ماتۆڕسكیل و پاتری چەند ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگری دزیبوو.
بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، دوای ئەوەی چەند هاوڵاتییەك سكاڵایان هێنایە بنكەی پۆلیسی شەهیدانی قەزای كەلار و ئاگاداریان كردینەوە كە شەوان پاتری ئۆتۆمبێلەكانیان لە جۆری بارهەڵگر لەلایەن كەسانی نەناسراوەوە دەدزرێن ئەم تاوانە چەند جارێك دووبارە بووەتەوە دوای لێكۆڵینەوەو بەدواداچوون بنكەی پۆلیسی شەهیدان توانیان تۆمەتبار دەستگیربكەن.
هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، دوای لێكۆڵینەوە دانی بەوەدانا كە ماتۆڕسكیل و پاتری چەندین ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری دزیوە لە ئێستادا بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 443 بەندكراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵی بەردەوامە.