بانکی ناوەندی خستنەڕووی دۆلاری کاشی زیادکرد

بانکی ناوەندیی عێراق بڕی خستنەڕووی دۆلاری بڵاوکردەوە و ئەمڕۆ 35 ملیۆن و 190 هەزار دۆلار بە شێوەی کاش خراوەتە بازاڕەوە ئەوەش بڕێکی زۆرە بە بەراورد بەماوەی رابردوو.

ئەمڕۆ بانکی ناوەندیی عێراقی بڕی 200 ملیۆن دۆلاری خستووەتە بازاڕاوە، لەو بڕە 164 ملیۆنی بەشێوەی حەواڵەی بازرگانی بووە و 35 ملیۆن دۆلاری بەشێوەی کاش بووە کە کاریگەری لەسەر جوڵەی بازرگانیی ناوخۆی عێراق جێدەهێڵێت.

خستنەڕووی ئەم بڕە لە کاتێکدایە، دوێنێ سێشەممە تەنها 22 ملیۆن دۆلاری بە شێوەی کاش خستە بازاڕەوە و رۆژی دووشەممەش تەنها 12 ملیۆن و چەند سەد هەزار دۆلارێک.

بە گوێرەی قسەی شارەزایانی ئابوری، خستنەڕووی دۆلاری کاش کاریگەری دەبێت لەسەر بەرزکردنەوەی متمانەی بازرگانانی ناوخۆ و بەرزکردنەوەی نرخ و بەهای دیناری عێراقی.

بابەتی پێشتر

ئاگر لە باڵەخانەیەكی نیشتەجێبوونی هەولێر كەوتەوە

بابەتی دواتر

پێشبینییەكانی كەشناسی: تەم لە ناوچە جیاجیاكاندا دروستدەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share