شەیتانە سوورەکان ریمۆنتادایان كرد

شەیتانە سوورەکان ریمۆنتادایان ئەنجامدا و سەرکەوتنەکانی ئاستۆن ڤێلایان راگرت.

لە یاری نێوان هەردوو یانەكە، هەریەک لە جۆن ماکگین و دێندۆنکەر، بەزوویی تۆڕی گۆڵی مان یونایتدیان هەژاند و بە 2 گۆڵی بێوەڵام کۆتاییان بە نیوەی یەکەم هێنا، پاش دەستپێکردنی نیوەی دووەم، گارناچۆ بە دوو گۆڵ ئەنجامەکەی بو یونایتد یەکسانکردەوە و لە خولەکەکانی کۆتاییشدا راسموس (کە 14 یاریی بوو نەیتوانیبوو گۆڵ تۆماربکات) گۆڵی یەکەمی خۆی لەو یانەیەدا و پێشکەوتن و بردنەوەی شەیتانە سوورەکانی تۆمارکرد.

بەم ریمۆنتادایە مان یونایتد سێ خاڵی گرنگی بەدەستهێنا و توانی سوود لە شکستەکەی نیوکاسڵ وەربگرێت و بەشێوەیەکی کاتی، دوو پلە بچێتە پێشەوەی ریزبەندیی پریمەرلیگ بۆ پلەی 6، لە ئەگەری شکستی وێستهام یونایتد کە یارییەک کەمتری ئەنجامداوە، مانچستەر لە ریزبەندییەکەدا جێگیردەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) چێڵسی هه‌فته‌ی پێنجه‌می پریمه‌رلیگی به‌ دۆڕاندنه‌وه‌ تێپه‌ڕاند

ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌، یارییه‌کانی هه‌فته‌ی پێنجه‌می خولی نایابی ئینگلیزی ئه‌نجامدران، یانه‌ی چێڵسی له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆیدا دۆڕاندنی تۆمارکرد. یانه‌ی…
Total
0
Share