لە دوو رووداوی سووتانی ئۆتۆمبێل لە کەرکوک سێ کەس بوونە قوربانی

بەیانی ئەمڕۆ لە دوو رووداوی جیاوازدا دوو ئۆتۆمبێل لە شاری کەرکوک سووتان و لە رووداوی یەکەمدا ژنێک گیانی لەدەستدا و کەسێکیش برینداربوو، لە رووداوی دووەمیشدا شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە گیانیلەدەستدا.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، “ئەمڕۆ چوارشەممە لە گەڕەکی ئەسراو مەفقودینی شاری کەرکوک ئۆتۆمبێلێک لە جۆری نیسان سه‌نی ئاگریگرتووە و لە ئەنجامدا ژنێک گیانی لەدەستدا و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەش برینداربوو و گەیەندرایە نەخۆشخانە بە مەبەستی چارەسەر”.

هەر ئەمڕۆ لە گەڕەکی واست، ئۆتۆمبێلێک لە جۆری هیۆندای ئەلێنترا گڕیگرتووە و لە ئەنجامدا شۆفێرەکەی کە لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا بووە سووتاوە و گیانی لەدەستداوە.

تا ئێستا تیمەکانی بەرگری شارستانی کەرکوک هۆکاری رووداوەکانیان ئاشکرانەکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share