داقوق.. گوماندەكرێت منداڵێك بەهۆی ئیندۆمییەوە گیانیلەدەستدابێت

پەیامێنری تۆڕی میدیایی ئێستا لە شاری كەركوك گواستییەوە، منداڵێكی تەمەن 5 ساڵان لە قەزای داقوق گیانیلەدەستدا و كەسوكارەكەی دەڵێن، “دوای خواردنی ئیندۆمی دۆخی تەندروستی تێكچووە و ئەمرۆ گیانیلەدەستداوە”.

راشیگەیاند، ئەو منداڵە درەنگانی شەوی رابردوو ئیندۆمی خواردووە و دواتر تووشی سكچوون و رشانەوە بووە و بەیانی ئەمڕۆ بەر لە گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە گیانیلەدەستداوە كە تەمەنی 5 ساڵان بووە.

لای خۆشییەوە، سەرچاوەیەك لە تەندروستیی داقوق بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بۆ خستنەرووی هۆكاری گیانلەدەستدانی ئەو منداڵە دەبێت توێكاری بۆ تەرمەكەی بكرێت و ئەو كات زانیاری لەبارەی گیانلەدەستدانی بڵاودەكەنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی گەندەڵییەوە پێنج کارمەندی دابەشکردنی کارەبای کەرکوک دەستگیرکران

ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراق بڵاویکردەوە، بە تۆمەتی بەفیڕۆدانی سامانی گشتیی پێنج کارمەندی بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای کەرکوک دەستگیرکران. دەستەی دەستپاکی…
Total
0
Share